لە هامبۆرگ کارەکان بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات بەردەوامە

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی کۆڵن لە ١٧ ی شوبات، لە هامبۆرگ پۆستەرەکان هەڵواسران.

لە هامبۆرگ بۆ ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ ی شوبات لە کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، پۆستەرەکان هەڵواسران.

گەنجان لە هەر چوار ناوچەی هامبۆرگ کار دەکەن. لە ناوچەکانی ستیرنشانز بانهۆف، ویلهێلمسبورگ، ڤێدێل و هاربۆرگ، پۆستەری "کۆتایی بە ٢٥ ساڵ گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان و بێ یاسایی بهێنن!" و "رێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" هەڵواسران.