لە هامبورگ بۆ ژینا ئەمینی رێپێوان ئەنجامدرا

بۆ ژینا ئەمینی کە لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا رێپێوان ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی ئازادی ئێران، ئەنجومەنی ژنانی رۆژبینی هامبورگ و دەکەتەمە هامبورگ لە ستیرنسچانز دەست بە رێپێوانکرا. نوێنەری پارتی کۆمۆنیستی ئێران لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی راپەرین دەستیپێکرد و وتی، " ئێمە دەمانەوێت بێ فشار و ترس لە وڵاتەکەماندا بژین."

لە رێپێوانەکەدا دروشمی ' بمرێت دیکتاتۆر' ، ' نە شا نە مەلا، بژی دەسەڵاتی گەل ' ، ' ژن، ژیان، ئازادی' وترایەوە و وێنەی ژینا ئەمینی بەرزکرایەوە.

رێپێوانەکە لە گەڕەکی ئاڵتۆنا کۆتایی هات.

لە چالاکیەکەدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئیمزا کۆکرانەوە.

ف.ق