لە هامبورگ چالاکیەک لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا ئەنجامدرا

لە هامبورگ ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لەگەڵ دۆستانی ئەڵمانییان لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا.

شەوی رابردوو گەنجان لە هامبورگ کۆبوونەوە و لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رێپێوانێکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا دروشم وترایەوە و راگەیەندرا، "لە هەموو شوێنێک، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین".

لە راگەیەندراوەکەی گەنجاندا هاتووە، "دەوڵەتی تورک کە بەشێوەی ناجوامێرانە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا، ناوچە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات و دوای هەر شکستێکی تۆڵە لە خەڵکی مەدەنی دەکاتەوە، با باش بزانێت کە لە کوێ دەبێت با ببێت ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و لە هەموو شوێنێک لێپێجینەوەی لەگەڵ دەکەین".

گەنجان بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"، "ژن، ژیان، ئازادی" و بەم جۆرە کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.

هـ . ب