لە هێلسینکی لە دژی لەسێدارەدان لە ئێران خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو

لە دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، لە شاری هێلسینکی خۆپیشاندانێک سازکرا.

لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا، نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و دوای رێپێوان گردبوونەوەیەکیان سازکرد.

جەماوەرەکە لە گۆڕەپانی سێناتینتۆری کۆبوونەوە و بەرەو ناوەندی شارەکە رێپێوانیان کرد. لە ناوەڕاستی شار رێکخراوە و پارتەکان راگەیەندراو و پەیامیان خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەکاندا داواکرا لە رای گشتیی نێونەتەوەیی کە لە بەرامبەر کردەوە نامرۆڤانەکانی و لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی بێەنگ نەبن.

هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەربڕی و لەپێناو یەکگرتن و خۆرێکخستنکردنی گەلان بانگەواز راگەیەندرا.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی ئێران کۆتاییهات.

هـ . ب