لە هەیلبۆرن بە بەشداری سەدان کەس مەراسیمێکی کولتوری سازکرا
لە شاری هەیلبۆرنی ئەڵمانیا مەراسیمی کولتوری کورد سازکرا. لە مەراسیمەکەدا پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" راگەیەندرا.
لە شاری هەیلبۆرنی ئەڵمانیا مەراسیمی کولتوری کورد سازکرا. لە مەراسیمەکەدا پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" راگەیەندرا.
مەراسیمی کولتوری کورد لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد سازکرا. سەدان کوردستانی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد و ٤٥ەمین ساڵەی تێکۆشانی ئازادی کوردیان پیرۆز کرد. بەشداربووان داوایان کرد کە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
سیاسەتمەداری کورد سەلیم ساداک لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و داوایکرد بەشداری بکرێت لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و رایگەیاند، "ئەرکی ئێمە شکاندنی گۆشەگیری و ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالانە".
دوای پێشکەشکردنی وتارەکان گروپی هەزەخ و هۆزان دیار چوونە سەر شانۆ و گۆرانییان وت.
هـ . ب