لە هیلدسهایم یادی شەهیدانی رۆژئاوا و پاریس بەرزڕاگیرا

لە شاری هیڵدسهایمی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و ئەو کەسانەی لە هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژئاوا شەهید بوون، بەرزڕاگیرا.

بە پێشەنگایەتی رێکخراوەکانی یانگ ستروگل و ژنانی گەنجی زۆرا لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە هیڵدسهایم چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان لەبارەی بابەتەکەوە وتار پێشکەش کرا و تیا ئاماژە بەوەکرا، "ئێمە بە زمانی جیاجیاش قسە بکەین، لە ناوچەی جیاجیای جیهانیش بین، چیرۆک و بەسەرهاتەکانمان جیاوازیش بن، شتێکی هاوبەشمان هەیە: هەموومان لەلایەن سیستمەوە دەچەوسێینەوە، ئەو سیستمە هیج بە ئێمە نابەخشێت. ئێمە لە پشت بزوتنەوە دژە سەرمایەدارییەکان، شۆڕشگێڕان و پێشکەوتنخوازان دەوەستین و شارەکانمان بە پشتیوانی نێونەتەوەیی رێکدەخەین و تێکۆشانی ئەوە بەڕێوەدەبەین؛ ئەو شەڕ و داگیرکەر و گوشارانەی دەکرێن ئۆباڵەکەیان لە ئەستۆی وڵاتانی ئەوروپیدایە".

لە یادەکەدا بەڵگەفیلمێک نمایش کرا. یادەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتایی هات.

هـ . ب