لە جنێف ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە جنێف بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجامدرا.

ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد وەک ڕۆژبوونی کورد پێشوازی لێدەکرێت، لە شاری جنێفی سویسراش بە چالاکیەک پیرۆزکرا. چالاکی پیرۆزبایی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی سویسرا لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

کوردستانیان بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئۆجالانیان پیرۆز کرد و پەیامی ئەوەیاندا کە ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد. چالاکی پیرۆزبایی بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

لە ئاهەنگەکەدا زۆزان سەرحەد ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا قسەی کرد. سەرحەد رایگەیاند کە ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد بۆ گەلی کورد و ژنی کورد، نیشانەی دەستپێکردنی تێکۆشانێکی واتادارە. سەرحەد باسی ئەوەی کرد کە ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیش بە واتای ئازادی ژنانی کورد و ئازدی گەلی کورد دێت و وتی، " ئێمە بە خاوەنداریکردن لە ئازادی ڕێبەرمان، ئازادی خۆمان مسۆگەر دەکەین. وەک ژنانی کورد پێشەنگایەتی ئێمە ئەوەیە کە گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان بشکێنین و لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە هەنگاوی ' کاتی ئازادی' سەرکەوتن مسۆگەر بکەین و ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرمان."

دوای قسەکردنەکان بەم بۆنەیەوە نەمام چێنران.

دواتر بە زمانەکانی فەڕەنسی بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و جەماوەر دەستی بە هەڵپەڕکێ کرد.

بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ٣ و ٤ی نیساندا لە زۆر ناوەندی سویسرا ئاهەنگی پیرۆزبایی ئەنجام دەدرێن.

ف.ق