لە کۆجائەلی قڕکردنی سیاسی: ١٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە کۆجائەلی هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە و ١٣ ئەندامی ئەو پارتە دەستگیرکران.

ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەلایەن پۆلیسە داگیرکەرەکانی تورک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا. ئامانجی سەرەکی ئۆپەڕاسیۆنەکە، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە بوو.

بەپێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ١٣ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری کۆجائەلی دەستگیرکراون.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا، بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپەی کۆجائەلیش هەن.

ف.ق