لە کۆڵن بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە

بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە کۆڵن ستاندی واژۆ کۆکردنەوەی دانرا و ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.

بۆ دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆر لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ستاندی واژۆ کۆکردنەوەی دانرا و ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.

ستاندەکە لە باهنهۆفڤۆرپلاتز دانرا و ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن، تەجەشە و ئەنجومەنی ژنانی ڤیان واژۆیان کۆکردەوە. پێشوازیەکی گەورە لە ستاندەکە کرا. ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە و بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا هاوڵاتیان ئاگادار کرانەوە.

کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە بە پێشەنگایەتی ' دەستپێشخەری نێودەوڵەتی دادپەروەری بۆ کوردان' دەستیپێکردووە و لە هەموو وڵاتانی ئەورۆپا بەردەوامە.

ف.ق