لە کۆنگرەدا گۆشەگیری و هێرشەکانی داگیرکاری شەرمەزارکران

دایکانی ئاشتی کە بەشداربوون لە کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی داگیرکارییان شەرمەزار کرد.

چوارەمین کۆنگرەی مەزنی ئاسایی پارتی چەپی سەوز بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەردەوامە، پارتەکە، ناوی خۆی گۆڕی بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسی (هەدەپ). لە کۆنگرەکەدا دایکانی ئاشتی بە پانکارتی "نا بۆ گۆشەگیری و داگیرکاری و شەڕ" چوونە سەر سەکۆکە.

دایکان لەگەڵ هەڵگرتنی پانکارتەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.