لە کۆپنهاگن لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرانەوە
لە کۆپنهاگن بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، واژۆ کۆکرانەوە.
لە کۆپنهاگن بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، واژۆ کۆکرانەوە.
لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا، لە کۆپنهاگنی دانیمارک واژۆ کۆکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا شەرمەزار کرا.
ستاندی واژۆ کۆکردنەوە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی مایترۆڤ دانرا. لە ستاندەکەدا بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە و بڵاوکراوە لەبارەی تێکۆشانی پەکەکە بڵاوکرانەوە.
ئەندامانی کەمپەینەکە رایانگەیاند کە گەریلا هێزی سەرەکی خۆپاراستنی کورد و کوردستانە کە لەدژی هەر جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکات. هەروەها گەلی کورد هیچ کاتێک لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بێدەنگ نابێت و زوو یان درەنگ تورکیا بەهۆی تاوانەکانی و قڕکردنی سیاسی، کەلتوری و جەستەیی کورد دادگایی دەکرێت.
چالاکوانان رایانگەیاند کە سبەینێ لە گۆڕەپانی ١ی ئایار دەبن و بانگەوازیان لە هەموو کەسێک کرد کە لەدژی فاشێزم لە گەڵ گەلی کورد جێی خۆیان بگرن.
ف.ق