لە کراسنۆدار سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک ئەنجام درا

لە کراسنۆدار سەبارەت بە توندوتیژی لەسەر ژنان بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" سیمینار ئەنجامدرا.

لە شاری کراسنۆداری ڕووسیا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی  توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک ئەنجامدرا. سیمینارەکە  بە بەشداری گەلێک  ژن بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" لە ماڵی کوردانی کراسنۆدار دەستی پێکرد.
لە سیمینارەکەدا مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم باسکرا و گفتوگۆ لەسەر توندوتیژی سەر ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنی کورد کرا و هۆکارەکان دەستنیشانکران. ئاماژەش بەوەکرا ژنانی کورد  ڕووبە ڕووی  دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی ئێران دەبنەوە.
بەشداربووانی سیمینارەکە ئەوەیان دەستنیشانکرد کە دەبێت بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ژنان بنیات بنرێت وتیان: "دەبێت گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و توندتیژیی لەسەر ژنان نەمێنێت. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بانگەوازە بۆ کۆمەڵگەی ئازاد و ئازادی مرۆڤایەتی."
سیمینارەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ توندوتیژی لەسەر ژنان" بە کۆتا هات.