تەرمی شەهید حوسام هیلال بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حوسام جومعە هیلال لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومیەی ڕەقە بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حوسام جومعە هیلال لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومیەی ڕەقە بە خاک سپێردرا.
ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان، پارتە سیاسیەکان، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و مەجلیسەکان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە بەمەبەستی بە خاک سپاردنی تەرمی شەهیدی قەسەدە حوسام جومعە هیلال لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومیەی باکووری شاری ڕەقە ئامادەبوون.
مەراسیمەکە بە نمایشی سەربازی هێزەکانی کۆماندۆ دەستی پێکرد. پاشان لە فەرماندەکانی هێزەکانی کۆماندۆ نەمر ئەل حوسێن قسەی کرد.
فەرماندە ئەل حوسێن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید حوسام کرد و بەمجۆرە قسەی کرد: "شەهیدان ئێمەیان فێری بەرخۆدان کرد. لێرەوە ئێمە بەڵێن دەدەین شوێنکەوتەی ڕێگەی شەهیدان بین و پاڕێزگاری لە خاک و گەلی خۆمان بکەین. بە دووژمن دەڵێین هێرشەکانی ئێوە نامان وەستێنێت تاوەکو سەردەکەوین ئێمە بەرخۆدا دەکەین".
ئەندامی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە محەمەد ئەل ئەحمەد گوتی: "سەری ڕێز لە بەردەم شەهیدە قارەمانەکانمان و دایکانیان دادەنەوێنین کە جگەری خۆیان لە پێناو ئەم وڵاتەدا بەخشیووە. هەتاوەکو سەرکەوتن پشتیوانیان دەبین".
ناسنامەی شەهید حوسام هیلال خوێنرایەوە و پاشان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە هەلهەلی دایکان و دروشمی "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بە خاک سپێردرا.
شەرڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە شەهید حوسام جومعە هیلال ١٣ی تشرینی دووەم لە کاتی ئەرکی سەربازی خۆییدا لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بەهۆی مینێکی چێندراوی چەتەکانی داعش شەهید بوو.