تەژەئا لە دژی سێدارە بانگەوازی پشتیوانی کرد
تەژەئا بۆ وریشە مورادی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەمووکەس کرد ببنە دەنگی ژنانی شۆڕشگێڕ و بۆ ئازادی تێبکۆشن."
تەژەئا بۆ وریشە مورادی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەمووکەس کرد ببنە دەنگی ژنانی شۆڕشگێڕ و بۆ ئازادی تێبکۆشن."
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بۆ وریشە مورادی کە لە لایەن دەوڵەتی ئیرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی سیاسەتی شەڕی دەوڵەت نەتەوەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و جوگرافیای کوردستان ژنان لە هەمووان زیاتر کاریگەربوون، سەرەڕای ئەمەش تێکۆشانی ژنان دژی پیاوسالاری بەردەوام بووە و دەسکەوتی مەزنیان بەدەستهێناوە.
"ژن ژیان ئازادی ڕزگارییە"
هەروەها جەخت دەکاتەوە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بۆ تەواوی گەلانی بندەست بووەتە هیوا و ناسنامەیەکی گەردوونی، سەلماندی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئازادی تەنها بە ئازادی ژنان دێتەدی، دەڵێت: "ئەم ڕاستییە لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات بووەتە ڕەچەتەی ڕزگاری ئازادیی هەموو ناسنامەکان بە تایبەت ڕزگاریی ژنانی کورد".
هەروەها ئاماژە دەکات بە بڕیاری لە سێدارەدانی ئەندامی کەژار وریشە مورادی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، جەخت دەکاتەوە دەوڵەتی ئێران بۆ ترساندنی پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی، دەستبەسەرکردن و گرتن و سزای لەسێدارەدان و هەموو جۆرە ڕێبازێکی نامرۆڤانە دەگرێتەبەر.
"وەرن ببینە دەنگی ژنانی شۆڕشگێڕ"
تەژەئا بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان دەکات دژی سزای لەسێدارەدانی دەوڵەتی ئێران کە گۆڕاوە بۆ کۆمەڵکوژی ژنان و کۆمەڵگە بوەستنەوە، دەڵێت: "با بۆ ئەو ژنە شۆڕشگێڕانەی لەپێناو ئازادی تێدەکۆشن، یەکدەنگ بین".