بە دیمەن

لە گرێ‌سپی چەندین داگیرکەر کوژران_نوێکراوەتەوە

قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕێکدا دژی چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک کە دەیانویست دزە بکەنە نێو گوندی عەبدۆکی ڕۆژئاوای گرێ‌سپی چەندین چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانی قەسەدە توانیان هەوڵی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دزەکردنە نێو گوندی عەبدۆکی ڕۆژئاوای شاری گرێ‌سپی لە کانتۆنی فوراتی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شکست پێ بهێنن.

هەروەها جەخت دەکاتەوە لەنێوان هێزەکانیان و چەتەکاندا شەڕ و پێکدادانی سەخت ڕوویداوە، لە ئەنجامدا چەند چەتەیەک کوژراون و ژمارەیەک چەتە برینداربوون.

قەسەدە ڕایگەیاند پاش ئەوەی چەتەکان شکستیان هێناوە لە دزەکردن، بە چەکی قورس گوندەکەیان تۆپباران کردووە.