لە کۆی ٩٦ دەستبەسەرکرا، بڕیاری گرتن بۆ ٥٤ کەسیان دەرچوو

بە بیانووی چالاکیەکەی بەردەم دادگای ئیستەنبوڵ ٩٦ کەس دەستگیرکرابوون و لەو ژمارەیە بڕیاری گرتن بۆ ٥٤ کەسیان دەرچوو.

دوای چالاکیەکەی بەردەم دادگای ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ بەڕێوەی دەبات، ٩٦ کەس لەوانە ئەندامانی گروپی ئۆروم، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی گەل، کارمەندانی کەناڵی تەلەڤزیۆنی هێزی گەل، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی کولتوری پیر سوڵتان ئەبداڵ و ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانیان و بنەماڵەکانیان (تایاد) دەستبەسەرکران.

دەستبەسەرکراوان دوێنێ برانە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتە لەو ٩٦ کەسە، رەوانە دادگای سوڵح کران و لەبارەی ٥٤ کەسیان بڕیاری گرتن دەرچوو.

هـ . ب