لە لاهای چالاکیی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکییەک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو.

ناوەندی کۆمەڵگەى دیمورکراتیکی کورد و بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکییەکیان بەڕێوەبرد.  

چالاکییە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە لاهای بەڕێوەچوو.

هەروەها لە چالاکییەکەدا ئیمزا کۆکرایەوە و ئیمزاکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بر نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران.

هاوکات لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر کۆکرایەوە.

چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەى بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکەى ئەمڕۆ، کە لە ئارنهێم بەڕێوەدەچێت، کۆتایی پێهات.

ژ.ت