ئیشکگرانی دادپەروەریی سڵاویان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد

لە چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەرییەوە کە لە زۆرێک لە شارەکان بەردەوامە، سڵاو لە ڕێپێوانی گەورەی ئازادی کرا.

چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن کەسوکاری زیندانیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەریی کێشەی کورد بە ڕێگەی سیاسییەوە دەستیپێکردووە، لە زۆربەی شارەکان بەردەوامی هەیە.

وان

ئیشکگریی دادپەروەری کە لە لایەن کەسوکاری زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی وان (وان توهای-دەر) لە بارەگای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شاری وان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٥٩هەمیندا بەردەوامە. چەتین ئویار، هاوسەرۆکی تووهای-دەر کە لە سەردانەکەیدا قسەی کرد، وتی: "وەک گەلی کورد دەبێت ئێستا ئازاد بین. 50 ملیۆن کورد لە جیهاندا هەن و مافەکانیان پێشێل کراوە. کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەژیت، هەتا یەکگرتوو نەبن، ناتوانێ ئازاد بێت. ئێمە بەشداریمان لە 'ڕێپێوانی گەورەی ئازادی' کرد. چالاکییەکانمان بۆ بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد پەرەدەدەین. هەروەها بەردەومین لە پشتیوانی چالاکیی مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان. هەتا دەگەینە ئامانجەکەمان و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بەدەست دەهێنین".

ئامەد

هەروەها ئیشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن کەسوکاری زیندانیانی ئامەدەوە لە بارەگای دەم پارتیەوە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ٥٩دا بەردەوامی هەیە.

مێرسین

چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان چکورۆڤا توهایدەر دەستیپێکرد، لە بارەگای کۆمەڵەکەدا بەردەوامی هەیە. ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی شارۆچکەاکان بەشدارییان لە ئیشکگرییەکەدا کرد. لەم چالاکییەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"، "ژن ژیان ئازادی" و "نا بۆ گۆشەگیری، ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرانەوە.

ئەدەنە

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی ئاکدەنیز-ئیدەن (AATUHAY-DER) لە ٦٠هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە. لە چالاکیی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپات کردەوە.

ماردین

چالاکیی  ئیشکگریی دادپەروەری کە لە بینای ڕێکخستنی ماردینی دەبەپە دەستی پێکردووە، بەردەوامە. بەشداربووان بە دەنگی بەرز دروشمەکانیان دەوتەوە و دەڵێن "ئەم تێکۆشانە دەبێتە هۆی دەستەبەر کردنی ئازادی گەلی کورد وبەڕێز ئۆجالان".هەروەها  سڵاویان بۆ بۆ ئیمرالی نارد.

ئەستەنبوڵ

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیانی مەڕمەڕە (MATUHAYDER) لە ئەستەنبوڵ دەستی پێکرد و لە ٥١هەمین ڕۆژیدا لە بارەگای دەم پارتی لە شاری ئەسێنیورت بەردەوامی هەیە.