لە لایپزیگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکە لە لایەن دیفێند کوردستان لە لایپزیگ رێکخرابوو. لە رێپێوانەکەدا پلاکاردی ' پاراستنی رۆژئاوا، پاراستنی شۆڕشی ژنە' بەرزکرابووەوە.

رێپێوانەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەڕاستی لایپزیگ دەستیپێکرد. گرپی وۆمێن دیفێند رۆژئاوا و لایپزیگ هاندالا بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

دوای ئەوەی بۆ بەخولەکێک بێدەنگی یادی شەهیدانی کوردستان و شۆڕش بەرزڕاگیرا، راگەیەندراو خوێندراوە و تیایاندا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و مەدەنی کرا و ئەوە خرایەڕوو کە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێن.

چالاکوانان داوایان لە رای گشتیی نێونەتەوەیی کرد کە لە دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە.

رێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتاییهات.

هـ . ب