لە لەندەن هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزار کران
کوردستانیان و دۆسیانیان لەبەردەم بینای سەرۆکوەزیران لە لەندەن کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆسیانیان لەبەردەم بینای سەرۆکوەزیران لە لەندەن کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەرمەزار کرد.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە خۆپیشاندانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
لە سەر بانگهێشت و بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کورد، کوردستانیان و دۆستانیان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان لە بەردەم بینای سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە. لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکارد بە نوسراوی "کوردستان بپارێزە" بەرزکرانەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی وەک "تیرۆریست ئەردۆغان"، "بژی کوردستان"، شەرم بتانگرێت"، "پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکی فاشیست مەکەن"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، وترانەوە. لەو وتارانەی کە لە خۆپیشاندانەکەدا پێشکەشکران، توڕەیی و رق بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندرا.
هـ . ب