لە لەندەن سۆسیالیستەکان دژی گۆشەگیری مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدا
سۆسیالیستەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی نەخۆش لە لەندەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد.
سۆسیالیستەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی نەخۆش لە لەندەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد.
سۆسیالیستانی تورکیا لە کۆڵن و پاریس و بازل و لەندەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد.
مانگرتنەکە بە پێشەنگایەتی کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەستی ئەوروپا و پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) و (Young struggle) بە داخوازی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی نەخۆش، بەتایبەت زیندانیان نەخۆش دەستی پێ کرد.
ئەندامانی مەجلیسی گەلی کورد و نوسەر عەلی پۆیرازیش پشتگیریان لە چالاکی مانگرتن لە خواردنەکە کرد.
عەلی ئاکگوڵ لەم بارەیەوە دوا، ئاماژەی بەوە کرد بۆ گۆشەگیری لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بەشێوەیەکی تاریک و شۆڤێنی بەسەر گەلاندا جێبەجێ دەکرێت و ڕەوشی زیندانیە نەخۆشەکان تا دێت خراپتر دەبێت و پێویستە دەمودەست ئازاد بکرێن، گوتی: "بانگەوازمان ئەوەیە هەموو گەلەکەمان لەم بابەتەدا بکەونە جووڵە و تا بەدیهاتنی ئەنجامێک چالاکییەکانیان مەزنتر بکەن، ئەوکات دەتوانین سەربکەوین".