لە لوڕستان هاوڵاتییەکی کورد سزای زیندانیکردنی بەسەدا سەپێندرا
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی لوڕستان کە بەشداری شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کردووە لە لایەن دەڵەتی ئێرانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەدا سەپێندرا.
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی لوڕستان کە بەشداری شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کردووە لە لایەن دەڵەتی ئێرانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەدا سەپێندرا.
ڕاگەیاندرا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی عەزیم یادگاری تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی دێلۆران لە لوڕستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە ناوبراو بەشداربوویەکی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووە.
دەستنیشان کراوە، ئەو هاوڵاتییە کوردە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، دوێنێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستگیر کراوە.