لە لیماسولی قوبرس رۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا
لە شاری لیماسولی قوبرس رۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا.
لە شاری لیماسولی قوبرس رۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا.
ئەنجومەنی گەلی کوردی شارەکە بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانی میتینگێکی ئەنجامدا. میتینگەکە لە پارکی مۆلۆز ئەنجامدرا و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە بەرزکرانەوە.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش، یاسین تەربوش نوێنەری پەیەدە قسەی کرد. تەربوش تێکشکاندنی دڕندەیی داعش و فاشیزمی دەوڵەتی تورکی لە کۆبانێ لەبەرانبەر هێزەکانی ئازادی وەبیرهێنایەوە.
تەربوش ڕاشیگەیاند کە گەلی کورد بە ڕوحی کۆبانی بەرخۆدانێکی گەورە لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان بەڕێوە دەبات و باسی گرنگی ڕۆڵی ڕێبەری ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عەبدوڵلا ئۆجالان کرد.
ف.ق