لە لیموندێ دیپلۆماتیکەوە بانگەوازی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'
رۆژنامەی لیمۆندێ دیپلۆماتیک کە بە زۆر زمانی جیهان دەردەکرێت، ئەم جارە بە زمانی ئیتاڵی بابەتێک بە ناونیشانی 'کاتی ئازادیە، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەی لیمۆندێ دیپلۆماتیک کە بە زۆر زمانی جیهان دەردەکرێت، ئەم جارە بە زمانی ئیتاڵی بابەتێک بە ناونیشانی 'کاتی ئازادیە، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' بڵاوکرایەوە.
بابەتەکە کە لەلایەن کۆمیتەی 'کاتی ئازادیە، ئازادی بۆ ئۆجالان'، تۆڕی کۆمیتەی دۆستایەتی کوردستان – ئیتاڵیا و نوسینگەی زانیاری ئیتاڵی – کوردستانەوە ئامادەکرا، بە ناونیشانی ' کاتی ئازادی، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' بڵاوکرایەوە.
لە بابەتەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخەکە لە دەست دەرچووە و ئاماژە بەوەدرا:
پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە زوترین کات، کۆتایی بە توندوتیژی و رشتنی خوێن بهێنێت. لە گەلی کورد زیاتر کەس توندوتیژی و سەختی نەچەشتوە.
لەگەڵ ئەوەی لەدژی داعش لە مەیدانی شەڕ قاڕەمانیان نیشاندا، لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵگایەکی نوێیان دروست کرد و زۆر جار بانگەوازی چارەسەری ئاشتیانەیان کرد، کاتێک بوونە ئامانجی هێرشەکان و کوژران، کاتێک هێزەکانی تورک و هاوپەیمانەکانیان دەست بە پاکتاوی نەژادی کرد، جیهان بە تەنها سەیری ئەوانیان دەکرد.
لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا، لەنێوان حکومەتی تورک و لیدەری سیاسی کورد کە دەستگیرکراوە، بۆ ئاشتی هەندێک چاوپێکەوتن ئەنجامدران.
بەڵام سەرۆکوەزیری ئەوکاتە ئەردۆغان، لەناکاودا لەسەر مێزەکە هەستا و گەڕایەوە سەر ئاتمۆسفەری خوێناوی و ئێستاش کاتی ئەوە هاتوە کە کۆتایی بەوە بهێنرێت.
کاتی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتیە.
عەبدوڵلا ئۆجالان زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا رادەگیرێت. کاتی ئەوە هاتوە کە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، بۆ پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەرفەتی پێبدرێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
کەمپینی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' بانگەوازی ئاڕاستەی سیاسەتمەداران، کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە تا درەنگ نەبووە، دەست بە خەبات و هەوڵدان بکەن.
بۆ ئەوەی دەرگای ئاشتی بکرێتەوە و بۆ پشگیریکردن لە بانگەوازی ئێمە، بەشداری لە کەمپینەکە ببن.
- پێویستە بە زوترین کات کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت!
- لیدەری سیاسی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، ئازاد ببێت!
- پێویستە زوڵمی سیاسی دژی ئۆپۆزسیۆن کۆتایی بێت و زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن!
- ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و عێراق کۆتایی پێبهێنرێت!
- بە بەشداریەکی بەهێزی هێزە نێودەڵەتیەکان، قۆناغێکی نوێی دەست بە قۆناغێکی نوێی ئاشتی بکرێت!"
ف.ق