لە لۆزان پەیوەست بە گۆشەگیری ستاند دانرا

لە لۆزان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕیسوا کرا.

لە سویسرا چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.

لە گۆڕەپانی سانت لۆرێنت لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی لۆزانەوە ستاند دانرا.

لە تەواوی چالاکییەکەدا، دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی زانیاری درا.

لەلایەن چالاکوانانەوە، نامیلکە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئیمراڵی نوسیویەتی، بە زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی دابەشکران.