لە ڕۆما کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا

کوردستانیان لە ڕۆمای پایتەخت کۆبوونەوە، کارتیان نوسی و ناردیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە.

کوردستانیان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و بەشداربوون لە کەمپەینی "ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد، بەشێوەیەکی جەماوەری کارتیان نارد.

جەماوەر نیگەرانی خۆیان دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگی تێکۆشانیان کرد.

کوردستانیان پاش ئەوەی کارتەکانیان خستە سندوقی پۆستەوە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.