لە مالبۆرن یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە شاری مالبۆرنی ئۆستورالیا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

کۆمسیۆنی پەروەردەی ناڤ – کورد بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایاری پەکەکە ڕێورەسمێکی ساز کرد.

هەڤاڵ هەرکی ئەندامی کەنەکە سەرەتا قسەی کرد و ئاماژەی بە میراسی بەرخۆدانی شەهیدانی مانگی ئایار کرد و وتی، " دوژمن بەم میراسە تێکدەچێت."
 

هەرکی نارەزایی پیشانی هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەسەر گۆڕی شەهیدانی کورد و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەهیدانی کوردیش دەترسێت.

ئادەم ئوزون سیاسەتمەداری کورد بەشداری لە رێورەسمەکەدا کرد و رایگەیاند، رۆژەڤی شاراوەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە سنورەکانی فراوان بکات.

ئوزون باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی هەوڵ دەدات لە گێژاوی ئێستای جیهان سوود وەربگرێت.

رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی شیعر و نمایشکردنی بەڵگە فیلم کۆتایی هات.

ف.ق