لە مانگی ١٥٨ هەمینی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکییدا داوای دادپەروەری کرا
قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، لە مانگی ١٥٨ هەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا یادکرانەوە.
قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، لە مانگی ١٥٨ هەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا یادکرانەوە.
دەوڵەتی تورک لە ٢٨ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قلەبانی شەرناخ بە فڕۆکەی جەنگی خەڵکی سڤیلی بۆردوومان کرد. بەهۆیەوە ٣٤ هاوڵاتی و لەنێویاندا ١٩ منداڵ شەهیدبوون. ١٥٨ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا تێپەڕی. دەسپێشخەریی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی لە ٢٨ ی هەموو مانگێکدا بەرنامەی یادکردنەوە ئەنجام دەدات، بەم بۆنەوە لە مانگی ١٥٨ هەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا لە شەقامی ساکاریا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. زۆر کەس بەشداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایە سەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژە بەوە کرا بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکان و بەدیهاتنی چارەسەر، دەبێت مافەکانی مرۆڤ قبووڵبکرێت و ئاشتی و دادپەروەری بێتەدی و تاوانباران سزا بدرێن.
هەروەها ڕاگەیاندرا پاش ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا هێشتا دادپەروەری پێک نەهاتووە، جەختکرایەوە دەست لە سیاسەتی ئاشتی هەڵناگرن و دەبێت دادپەروەری بۆ کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و تەواوی کۆمەڵکوژییەکان بێتەدی.