لە مانهایم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا.

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا چالاکی خێمەدانان بەڕێوەچوو.

چالاکوانان کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی مانهایم ستاندیان دانا، دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زانیاریان دا. لە چالاکییەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵواسرا و چەندین نامیلکە بە ئەڵمانی بڵاوکرانەوە.

چالاکییەکە تا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام بوو.