لە مانهایم یادی ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

لە مانهایم ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤، کە لەلایەن پەکەکەوە لەو رۆژەدا شەڕی گەریلایی دەستی پێکرد، بە رێکخستنی ئاهەنگێک پیرۆز کرا.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٣٨هەمین ساڵیادی هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ، ئاهەنگێکی پیرۆزبایی سازکرا.

پیرۆزباییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی مانهایم و ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆناهی بێریڤان ڕێکخرابوو.

لە ئاهەنگەکەدا بەدەم مۆسیقاوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ ئەنجامدرا و پێشبڕکێ بۆ منداڵان بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە شێوەی سەیرانێک ڕێکخرابوو، بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت