لە مارسێلیا بە هەزاران کەس گووشارەکان-یان ئیدانەکرد
دەستگیرکردنی ١٢ کورد کە ڕۆژی شەممە لە لایەن پۆلیسی فەرانسەوە دەستگیرکرابوون لە لایەن هەزاران کوردستانی ئیدانەکرا.
دەستگیرکردنی ١٢ کورد کە ڕۆژی شەممە لە لایەن پۆلیسی فەرانسەوە دەستگیرکرابوون لە لایەن هەزاران کوردستانی ئیدانەکرا.
لە شارەکانی فەرانسە وک پاریس، مارسێلیا و دراگۆێنان ڕۆژی ٢٣ی ئادار لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا لە لایەن پۆلیسی فەرانسەوە کە بۆسەر کوردان ئەنجامدرا نزیکەی ١٢ کورد دەستگیرکران. ئەمرۆش ٤ کوردی تر بۆ لێپرسینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس-یان کرد.
کوردان و دۆستەکانیان لە دژی سیاسەتی گوشار لە کاتژمێر ١٣:٠٠لە مارسێلیا کۆبوونەوە بەڵام دیسانەوە پۆلیس ئاستەنگی درووستکرد.
پۆلیس ویستیان بە کۆکردنەوەی ناسنامە سزایان بۆ ببڕنەوە، بەڵام بە هۆی هەڵوێستی چالاکان پۆلیس ناچار ما واز لە کۆکردنەوەی ناسنامە بهێنێت.
چالاکوانان بە بەردەوامی درووشمی " ترۆریست ئەردۆغان" و " ئێمە پەکەکەین" دەوتەوە و هەروها لە چالاکییەکەدا نووسراوەی" مرۆڤایی قەرزداری کوردە" و " فەرانسا هاوکاری ڕێکەوتنی داعش دەکات" بەرزکرایەوە.
چالاکوانان داوایان لە سی پی تی کرد کە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاو بنێت.
لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەکرا و دەستنیشانکرا ، " ئێمە لە مەیدانەکاندا دەمینینەوە".
نەجەدەکە بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی شەممە لە مارسێلیا بانگەوازی بەشداری جەماوەریی کرد.
ک-ش