لە مارسێلیای فه‌ڕه‌نسا کوردەکان چالاکی ئێشکگریان دەستپێکرد

لە شاری مارسێلیای فەرانسە چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، بەدەیان کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە بەرەبەیانی ڕۆژت دووشەمە ٢٢ی شوبات،  ٥١ چالاکوان لە مەیدانی ڤیۆ-پۆخت-ی مارسێلیا کۆبوونەوە و چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان دەستپێکرد. چالاکوانان کە لە شارەکانی مۆنتپۆلیە، دراگۆونان، تۆلۆس و مارگنانەوە هاتوون ڕۆژی شەممە بە میتینگێک کۆتایی بە چالاکییەکەیان دەهێنن.

لە شوێنی چالاکییەکەدا پانکاردی" ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان" بەرزکراوەتەوە.

هاوکات لە چادری ئێشکگرییەکەدا لە لایەن مەجلسی ژنانی ئارین میرکانەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی '١٠٠هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' واژۆ کۆدەکرێتەوە.

ک-ش