لە مارسیلیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە سەفەربەری راگەیەندرا

بۆ ئەوەی پەکەکە لە 'لیستی رێکخراوە قەدەغەکان' دەربهێنرێت کەمپینی واژۆ دەستپێکرابوو. لەو چوارچێوەدا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ستاندێک کرایەوە.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئەوەی پەکەکە لە 'لیستی رێکخراوە قەدەغەکان' دەربهێنرێت لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە گۆڕەپانی ڤیوکس ستاندنیان دانا.

گەنجان واژۆیان کۆکردەوە و داوایان کرد کە دەبێت لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بە رۆحی سەفەربەری بەشداری لە چالاکییەکان ببن و کوردستان بپارێزن.

هـ . ب