لە مارسیلیا یادی کەنداڵ جودی، ژیان بیلگە و دژوار شەڕڤان بەرزڕاگیرا
دژوار شەڕڤان، کەنداڵ جودی و ژیان بیلگە کە لە مەتینا لە شەڕ دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
دژوار شەڕڤان، کەنداڵ جودی و ژیان بیلگە کە لە مەتینا لە شەڕ دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
دژوار شەڕڤان ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەنداڵ جودی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و ژیان بیلگە (ئێرنێستۆ چی گیڤارا) لە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە مەتینا شەهید ببوون.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا سازکرا. دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان، سەرەخۆشی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم شەهیدانی گەلی کورد کرا. راگەیەندرا کە لە سەر هێڵی شەهیدان تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
چالاکی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.
هـ . ب