لە مارسیلیاوە کارتپۆستاڵ رەوانەی ئیمراڵی کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارتپۆستاڵ" بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ماریسلیای فەڕەنساشەوە کارتپۆستاڵ رەوانەی زیندانی ئیمراڵی کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارتپۆستاڵ" بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ماریسلیای فەڕەنساشەوە کارتپۆستاڵ رەوانەی زیندانی ئیمراڵی کرا.
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارتپۆستاڵ" بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کارت پۆستاڵ رەوانەی دوورگەی ئیمراڵی کران.
لە چالاکیەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان سازکرا، ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشداربوون و کارتپۆستاڵ رەوانەی دوورگەی ئیمراڵی کرا.
بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان ئایسەڵ بولانک قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئامانجەکانی هەڵمەتەکە. بولانک ئەوەی خستەڕوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە بە توندی گۆشەگیری کراوە و وتی، "سێ ساڵە هیچ هەواڵێکمان لە رێبەرمان نییە. گەلی کورد و دۆستانی لە سەرتاسەری ئەوروپا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستیان بە هەڵمەتی ئازادی کردووە. دەو چوارچێوەدا ئێمەش ئەمڕۆ کارتپۆستاڵ بۆ رێبەرمان دەنێرین. بە شەو و رۆژ بۆ ئازادی رێبەرمان تێدەکۆشین و پەرە بە خەبات و تێکۆشان دەدەین. داوا لە هەمووان دەکەین، بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە بگاتە ئامانجەکانی خۆی بکەونە ئامادەباشیەوە و بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن".
دوای پێشکەش کردنی وتەکان، کوردستانیان بە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چوونە پۆستەخانە و کارتپۆستاڵەکانیان بۆ دوورگەی ئیمراڵی نارد.
هـ . ب