لە سەردەمی دەسەڵاتداری ڕژێمی ئاکەپەدا، ژمارەی خۆکوشتنەکان رووی لە هەڵکشان کردووە، بە تایبەت لە داوی بومەلەزەکەی ٦ی شوبات و قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە ڕێژەی خۆکوشتن زیاتر بووە.
بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان ئەوە ئاشکرا کراوە لە تورکیا و باکوری کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٢بۆ ٢٠٢٢دا ٦٥ هەزار و ٥٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەشی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە لەناو ئەم ژمارەدان. وە رێژەیەکی زۆر لەو کەسانەی پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە، گەنجن.
هەروەها بابەتێکی تر، زیادبوونی خۆکوشتنی منداڵانە. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣- ٢٠٢٢ هەزار و ٦٧٣ منداڵی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، لە ژمارەیە ٥٣ لە سەدا کچبوون. هەروەها ژمارەی خۆکوشتنی منداڵان لە ساڵەکانی ٢٠٢١- ٢٠٢٣ ڕێژەکەی بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠ لە سەدا.
سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی پسپۆرانی خزمەتی کۆمەڵایەتی ئیکرام دۆغان و کۆمەڵناس عەلی ئیرۆڵ لە سەر هەندێک لە هۆکارەکانی خۆکوشتن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
کاریگەری هەژاری
ئیکرام دۆغان، ئاماژەی بەوەدا هەژاری تاکە هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن نیە، بەڵام یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان بە تایبەت لە ڕوی تەندروستیەوە و وتی: " قەیرانی ئابوری تەنها نابێتە هۆی خۆکوشتن، بەڵکو لە ڕویی تێکچونی باریی تەندروستی و شێوانی دەرونیەوە کاریگەری زۆر دروستەکات. بۆیە ئەو کەسانەی لە ڕوی دەرونیەو لە دۆخی مەترسیدان، کێشەی قەیرانی ئابووری کاریگەری زیاتریان لەسەر دورست دەکات. ئەم دۆخەش زیاتر لە ناو گەنجاندا بە قوڵی ڕودەدات".
دەبێت وەک تاوان پێناسەبکرێت
کۆمەڵناس عەلی ئیرۆڵ باسی لەوەکرد، بەرزترین ئاستی هەژاری لە مێژووی کۆماریدا هەیە و وتی: " زیادبوونی هەژاری و بڵاوبوونەوەی خۆکوشتن پێکەوە زیاد دەکەن. قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکان، هیوایی لە ناو کۆمەڵگادا نەهێشتۆتەوە. کاتێک کەسەکان ناتوانن چارەسەری کێشە ئابووریەکانیان بکەن، پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن. لە تورکیا یاسای قەرز وەک میراتێکی نەرێنی لە کەسەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنەماڵەکە".
ئێرۆڵ ئاماژەیی بەوەکرد، کە خۆکوشتن بە هۆیی هەژارییەوە دەبێت وەک تاوان بناسرێت.