لە مێردین چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری دەستیپێکرد
هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بە ئیشکگریی دادپەروەری لە مێردین دەستی پێکرد بەردەوامی هەیە.
هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بە ئیشکگریی دادپەروەری لە مێردین دەستی پێکرد بەردەوامی هەیە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە شارەکانی تورکیا و کوردستان چالاکیی بەڕێوەدەچن.
لە شاری مێردین بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی زیندانیان، ئیشکگریی دادپەروەری دەستی پێکرد. پێش چالاکییەکە لە بەردەم بارەگای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە مێردین ڕاگەیاندن ئەنجامدرا و بەڕێوەبەرانی پارتە سیاسییەکان و نوێنەرانی سەندیکاکان و هاووڵاتیان تێدا بەشداریان کرد.
فەتاح تەکین، نوێنەری توهایدەر قسەی کرد و ڕایگەیاند کە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا گەیشتە ڕۆژی ٤٢هەمین و داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
لە دایکانی ئاشتی بەسنا گونای، داوای پشتیوانی لە هەمووان کرد و وتی:"داوا لە دایکانی دیکەش دەکەین کە ڕۆڵەکانیان لەدەستداوە. با بەشداری چالاکییەکە بن و داوای ئاشتی بکەن. پێویستە هەمووان پشتگیری ئەم ئیشکگرییە بکەن. دەبێت گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتیمان کۆتایی بێت".
کامران تانهان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین سەرنجی بۆ داخوازییەکانی زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن ڕاکێشا.
تانهان ڕایگەیاند کە تورکیا لە دیموکراسی دوورکەوتووەتەوە و وتی:"تا زیندانەکان چۆڵ نەکرێن، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.
دوای ڕاگەیاندنەکە، بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"چالاکییەکە دەستیپێکرد. دواتر چالاکوانان چوونە ناو بارەگای دەبەپەی شارەکە.