لە مێرسین ٦ کەس زیندانی کران

لە مێرسین لەو ١٢ کەسەی دوێنێ دەستبەسەرکران، ٦ کەسیان خرانە زیندانەوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری مێرسین، ڕۆژی ٣ ی حوزەیران لە ناوچەی تاراسوس و گوڵنار و ئاکدەنیز و تۆرۆسلار و یەنیشەهیر لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ١٢ کەس دەستبەسەرکران.

١١ کەسیان پاش تەواوبوونی کارەکانیان لە بنکەی جەندرمە، ڕەوانەی دادگای مێرسین کران، لەو ١١ کەسەی ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی مێرسین کران، ٥ کەس بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران، ٦ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.

ئەو هاوڵاتییە سورییەی ناوی نەزانراوە، براوەتە ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی مێرسین.