لە مێرسین پشتگیریی بۆ گەلی وان دووپاتکرایەوە
لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین چالاکی ئێشکگری لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی لە ١٤ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا ئیدانەیی بڕینەوەی سزا بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان کرا.
لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین چالاکی ئێشکگری لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی لە ١٤ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا ئیدانەیی بڕینەوەی سزا بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان کرا.
چالاکی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوامە. چالاکییەکە لە کە لە پێش باڵەخانەی شارەوانی ئاکدەنیزدا بەڕێوەدەچێت پانکارتی "قەیوم کودەتایە بەسەر ئیرادەی گەلدا" بەرزکرایەوە. وە جەماوەری چالاکییەکە بە بەردەوامی درووشمی "شارەوانییەکان شکۆمانە"یان دەگووتەوە.
لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێخکراوە مەدەنی و کۆمەڵاییەتییاکان بەشدارن.
هاوسەرۆکی ئاکدەنیزی دەم پارتی، نزار ئەسەن لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گەمارۆدانی شارەوانی و گوتی: "قەیوم سەپاندنە، دزیی و تاڵانییە. وا دیارە هیچ لەسەر ئەم دزییە ناکرێ. ئێمە واز لە ئاشکراکردنی ئەم دزییە ناهێنین".
'سەپاندی قەیوم جێگەی قبوڵ نییە'
دایکی ئاشتی تەنزیلە بایدار جەختی لەوەکردەوە سەپاندی قەیوم بە تایبەتی دژی کورد بەکاردێت و وتی: "ئێمە سوورین لەسەر قسەکردن لەسەر ئاشتی. لە لایەک دەستی ئاشتی درێژ دەکەن و لە لایەکی تریشەوە قەیوم بەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا دەسەپێنن. ئەمە قبوڵ ناکەین."
'شارەوانیەکان شکۆ و ئیرادەی گەلە'
دواتر هاوسەرۆکی مێرسینی دەم پارتی، بەدرییە کوش ئاماژەی بەوەدا لە جەختکردنەوە لەسەر ئاشتی بەردەوامن و پارێزەری ئیرادەی گەل دەبن. کوش جەختی کردەوە لەوەی دەسەڵاتداری هیچ کاتێک ناتوانێت ئیرادەی گەل ملکەچ بکات و گوتی: "ئاکدەنیز، وان شکۆیی ئێمەیە. مێژوو هەموکاتێک لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە پارێزەری ئیرادەی گەل بووە."