لە میونیخ چالاکی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی میونیخ، کاتژمێر ١٥:٠٠ لە " Sendlîngerstr"کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی " Defend Rojava" و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) وتە پێشکەشکرا.

لە وتەکاندا لەسەر ناوی مەجلیسی میونیخ بانگەواز لە دەوڵەتانی نێونەتەوەیی کرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن، گوترا: "پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە ئەوروپا ڕۆژئاوا بە تەنها جێ نەهێڵن".

جەماوەرەکە بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.