لە میونیخ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە شاری میونیخ هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا و سڵاو لە "ڕێپێوانی ئازادی" کرا.
لە شاری میونیخ هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا و سڵاو لە "ڕێپێوانی ئازادی" کرا.
کوردستانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی گەلی ئازاد شەوگەڕ کۆبوونەوە داوایان لە دەوڵەتانی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانی ژیان ڕابگرێت.
جەماوەر سڵاویان لە ڕێپێوانەکان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن، بە زمانی ئەڵمانی چەندین بڵاوکراوەیان دابەشکرد.
چالاکوانان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بکوژ ئەردۆگان" و "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان بەرزکردەوە.