لە نۆکەندی ئینگلیز ١٣ پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٣ مناڵی تێدایە
بەرپرسانی دەریایی فەرەنسا ڕایانگەیاند ڕۆژی سێ شەممە ١٣ پەنابەر کە ویستیانە نۆکەندی ئینگلیز تێپەڕێنن، گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی دەریایی فەرەنسا ڕایانگەیاند ڕۆژی سێ شەممە ١٣ پەنابەر کە ویستیانە نۆکەندی ئینگلیز تێپەڕێنن، گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند بەلەمی پەنابەرەکان لە کەناراوەکانی بۆلون-سور-میر تێکشکاوە، لانی کەم ١٣ پەنابەران گیانیان لەدەستداوە کە ٣ مناڵی تێدایە.
هەروەها ڕایانگەیاند ڕەوشی چەندین پەنابەر سەختە.
بەلەمەکە ٦٠ پەنابەری هەڵگرتووە و تێکشکاوە، بۆ ڕزگارکردنی پەنابەران کەشتییەکی دەوڵەت چووەتە شوێنەکە بە مەبەستی هاوکاریکردن.
چەند تیمێکی گەورەی ئاسایش و ڕزگارکردن نێردراون بۆ بۆلون-سور-میر.
لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە، ئەمە تراژیدیترین ڕووداوی پەنابەرانە. لە مانگی دووەمەوە ٢٥ کەس لەکاتی تێپەڕین لە نۆکەندی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە.