لە پاریس بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد

لە پاریس-ی پایتەختی وڵاتی فەرانسا بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئێشکگری بۆ ماوەی ٥ڕۆژ دەستیپێکرد.

چالاکی ئێشکگری لە بەردەم پارلمانی فەرانسا دەستیپێکردووە و هەتاکوو ٢٦ی شوبات بەردەوام دەکات. چالاکییەکە هەڕ ڕۆژ لە نێوان کاتژمێرەکان ١١:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ بە بەشداری چالاکوانان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژانە ئەندامانی تەڤ-چاند بە مووسیقا بەشداری چالاکییەکە دەبن.

 لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا لە سەر ناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی فەرانسا نەجمەدین دەمیرەل قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە هەتا ئازادی یەکجاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەوان لە مەیدانەکاندا دەمێننەوە و تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەکەن. دەمیرەل داوای لە کوردستانیانی پاریس کرد کە بەشداری ئەم جالاکییە ببن.

بە پێی پلانی مەجلسی کۆمەڵگەی ناوەندی پاریس چالاکییەکە بە شێوازی دەورەیی، ڕۆژی ٢٣ی شوبات مەجلسی ڤیلیەر-لە-بەل، ٢٤ی شوبات مەجلسی درانجی، ٢٥ی شوبات مەجلسی ئیڤری  و  ٢٦ی شوبات مەجلسی مانتەس و کەریل پێکەوە چالاکی ئێشکگری بکەن.

ک-ش