لە پاریس دەیان هەزار کەس گەیشتنە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک

بە دەیان هەزار کوردستانی و دۆستەکانیان دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە گارە دێ نۆرد دەستیان بە ڕێپێوان کرد و گەیشتنە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک.

کوردستانی و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە بۆ ساکینە جانسیز (سارا) و فیدان دۆگان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) و ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) و میر پەروەر و عەبدولرەحمان کیزیل کە لە ئەنجامی دوو کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ لێپرسینەوە و داوای دادپەروەری کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ شەرمەزارکردن و ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان لەلایەن دەوڵەتی فەرەنساوە کە بە پاساوی "نهێنی دەوڵەت" پەردەپۆش دەکرێت، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای دادپەروەریان دووبارە کردەوە.

سیناتۆرەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر "نهێنی دەوڵەت"

چەند سیناتۆرێکی فەرەنسی بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد و پانکارتی "پێویستە حکومەتی فەرەنسا نهێنییەکانی دەوڵەت ئاشکرا بکات" بەرزکرایەوە. هەروەها سیناتۆری پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دەوڵەتی فەرەنسا.

هونەرمەندان بە مەراسیمێکی جیاواز ڕێپێوانیان کرد.

هونەرمەندانی کوردی ئەندامی تەڤ-چاند بە پانکارتی "دادپەروەریی دەستوبرد بۆ شەهیدەکانمان" ڕێپێوانیان کرد.

ژنان لە پشتی پانکارتی "دژی تاریکی، ژن ژیان ئازادی" و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان کرد.

جەماوەر لە گارێ دێ نۆردێ تا گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک ڕێپێوانیان کرد، پانکارتیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە.

گردبوونەوەکە بە مارشی ئەی ڕەقیب و یادکردنەوەی شەهیدان دەستی پێ کرد.

گردبوونەوەکە ئێستە بە وتار بەردەوامە.