لە روسیا پیرۆزبایی ٤ی نیسان: کوردان نەمامیان چاند
کوردان لە روسیا بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەمامیان چاند.
کوردان لە روسیا بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەمامیان چاند.
لە روسیا پیرۆزبایی رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە. لە هەرێمەکانی کراسنۆدار، ساراتۆڤ و ستاڤراپۆل کوردان داریان چاند و بە ئاهەنگەکانیان رۆژبوونەی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.
کراسنۆدار
لە گوندی پلاتنیرۆڤسکایای شاری کراسنۆدار، کوردان بە کۆنسێرتێک ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. دوای خولەکێک ریزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، لەسەر ژیانی ڕێبەر ئۆجالان بەڵگەفیلمێک پیشاندرا. تاهیر نەورۆز و تیلال دادۆیەڤ هاوسەرۆکانی کورد و ئەندامی کۆمیتەی گەنجان قسەیان کرد.
قسەکەران رایانگەیاند کە رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، میلادێکە و گەلی کوردی زیندووکردەوە کە لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوون بوو. هەروەها وتیان، لە سایەی عەبدوڵلا ئۆجالان جیهان کوردی ناسی و بەم هۆیەوە گەلی کورد شوێنی خۆی لەنێو گەلانی جیهاندا کردەوە. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند ئەحمەد ئەحمەدۆڤ، گولیزار شاخبازۆڤا، روسلان عەلیەڤ و باری یۆسۆبوڤ گۆرانیان وت و جەماوەریش بە هەڵپەڕكێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.
ساراتۆڤ
لە شاری یەرشۆڤی هەرێمی ساراتۆڤ، کوردان لە ماڵی گەل کۆبونەوە و رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. گولیزار یۆسۆبۆڤا ئەندامی ئەنجومەنی ژنان، میرزالی یۆسۆبۆڤ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کورد و سوڵتان یۆسۆبۆڤ ئەندامانی ئەنجومەنەکە قسەیان کرد. قسەکەران بە ناوی کوردانی روسیا رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. بەشداربووان بە گۆرانی کاموران گاسانۆڤ و باری عەلیەڤ هەڵپەڕین.
ستاڤراپۆل
کوردان لە شاری ستاڤراپۆل کۆبونەوە و بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەمامیان چاند. منداڵانیش لە ئاهەنگەکەدا خۆشحاڵیان دەربڕی.
ف.ق