لە شاری سالزبۆرگی نەمسا، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم. ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی جڤاکی ئازادی لینز، جڤاکی ئازادی سالزبۆرگ و " RiseUp4Roava" لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شارەکە بەڕێوەچوو. لەوێدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان بەڕێوەچوو، پاشان وتەکان پێشکەش کران.
وتەبێژی فیدراڵی پارتی کۆمۆنیستی نەمسا (KPO) و پەرلەمانتاری پارێزگای سالزبۆرگ، سارا پانسی، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا، بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوارەکانی ژیانی وەک کارەبا و وێستگەی ئاو و سەرچاوەی وزە و زەوی کشتوکاڵی و کارگەکان دەکاتە ئامانج، ئەمەش تاوانی شەڕە، بۆیە پێویستە هێرشەکان شەرمەزار بکرێن.
سارا پانسی، بێدەنگی نێونەتەوەیی و بانگەشەی بێلانبوونی ئەم وڵاتانەی شەرمەزار کرد، گوتی: "لە هەرێمەکەدا سیاسەتی قڕکردنی ئیتنیکی و داگیرکاری بەڕێوە دەچێت". دووپاتی کردەوە، پێویستە پشتیوانییەکان بۆ ڕۆژئاوا بەهێزتر بکرێت.
هاوسەرۆکانی جڤاکی ئازاد، جوان ش. و دیلان ک.، ئاماژەیان بەوە کرد، ساڵانێکە دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل و ژێرخانی هەرێمەکە دەکاتە ئامانج، بە هەموو شێوەیەک یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.
پاشان بانگەواز کرا هەموو دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵ بگێڕن و گوتیان: "کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە هەر کەس بە ئەرکی خۆی هەستێت. ئێمە ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین".
پاش وتەکان جەماوەر بە درووشمی "بژی سەرۆکی ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" ڕێپێوانیان کرد.