لە شاکران دوای دەستپێکردنی مانگرتن گوشار لەسەر زیندانیان زیادی گرتووە
راگەیەندرا کە دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی داخراوی ژنانی شاکرا، گوشارەکان لە سەر زیندانیان زیادیان کردووە.
راگەیەندرا کە دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی داخراوی ژنانی شاکرا، گوشارەکان لە سەر زیندانیان زیادیان کردووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوشارەکان لەسەر زیندانیان لە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیریش زیادیان کردووە. پشکنین لە هۆڵەکان کە مانگانە یەک جار دەکرا، دوای مانگرتنەکە زیاتر بوون و لە هەڵکوتانە سەر هۆڵەکاندا دەست بە سەر کەلوپەلی تایبەتی زیندانیاندا دەگیرێت.
یەک لە زیندانیان بە ناوی کوبرا فازیل لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەلیف فازیلی خوشکی باسی لەو گوشارانە کرد.
ئەلیف فازیل وتی، کە خوشکەکەی باسی لەوەکردووە، کە هەڵکوتان و پشکنینی هۆڵەکان کە پێشتر مانگی یەکجار بوو، لەئێستادا زیادی کردووە و ئەم زانیارییەی راگەیاند، "خوشکەکەم بەشداری لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. لەدوای دەستپێکردنی ئەو قۆناغە گوشارەکان لەسەریان زیادی کردووە. لە رێگەی گوشاری دەرونیەوە هەوڵ دەدرێت بێزار بکرێن و تەنگیان پێهەڵبچندرێت. خوشکەکەم جانتایەکی بۆ هاوڕێکەی دروستکردبوو، دەستیان بەسەر ئەوەشدا گرتووە".
فازیل ئەوەی خستەڕوو بەهۆی دۆخی هەنوکەییەوە نیگەرانن و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "زیندانیان خۆی لە خۆیدا لە ئازادی بێ بەش کراون. بۆچی گوشاریان دەخرێتەسەر؟ نادادپەروەری هەیە و رێگە نادەن مافەکانیان بەکاربهێنن. لە وەها دۆخێکدا نیگەرانی ئێمەش زیاتر بوون. دەبێت گوشارەکان لەسەر زیندانیان کۆتاییان پێبهێندرێت داواکانیان جێبەجێ بکرێن".
هـ . ب