لە شارەکانی کوردستان 'ڕێپیوانی بەرفراوانی ئازادی' بەڕێوەدەچێت

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد، لە شارەکانی باکوری کوردستان، لە نێوان ١بۆ ١٥ی شوبات ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی بەڕێوە دەچێت.

ڕێپێوان لە ١ی شوبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەرکردنی دیموکراتیکی کێشەکانی کورد، ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم ئامانجە لە هۆتێلیکی شاری ئامەد  بە بەشداری هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (بەدەپە) کەسکین بایندەر و چیگدەم کلیچگون هاوسەرۆکی دەبەپە وپەرلەمانتارانی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژناومەوانی ئەنجامدرا.

هەروەها نوێنەری چەندین پارتی سیاسی، ڕێکخراوی جەماوەریە دیموکراتیک و نوێنەری دەزگاکان بەشدارەی کۆبوونەوەکە بوون.

لە هۆڵی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە پانکارتی "کات کاتی ئازادییە" هەڵواسرابوون.

پەڕلەمانتاری ماردینی دەم پارتی بێریتان گونەش ئاماژەی بەوەدا کە ٧٥ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بەشداری ڕێپێوانەکە دەبن.

هاسەرۆکی بەدەپە کەسکین بایندەر دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ناونیشانی" بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و چارەسەرکردنی دیموکراتیکیانەی کێشەکانی گەلی کورد، دەست بە ڕێپێوانی ئازادی دەکەین' بە زمانی کوردی خوێندەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ڕێپێوانەکە لە ١ی شوبات هەتاوەکو ١٥ی شوبات، ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵەیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. بەردەوام دەبێت. هەروەها لە هاتووە ماوەیی زیاتر لە ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کوردەوە نیە. ئەنجامدانی گۆشەگیری ڕەها لە دژی یاسایی ناوخۆیی تورکیا و یاسا نێونەتەوەییەکانە.

لە نێوان ١بۆ ١٥ی شوبات لە شارەکانی کوردستان ڕێپێوانی بەرفراوای ئازادیی بەڕێوەدەچێت

وەک سیاسەتمەدار، ژنان، گەنجان، ڕۆشنبیر و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەم چالاکیانە لە دۆستەکانی خۆمان سڵاو دەکەین و ڕایدەگەینین کە لە ١ی شوبات هەتا ١٥ی شوبات ڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەرامبەر بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارەکانی کوردستان، لە هەموو ناوچەکان 'ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی' ئەنجام دەدنین.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە گەلی کورد، دۆستان و ڕای گشتی دیموکراتیک کرا، لە دەوری چالاکیەکە کۆببنەوە و گوتیان"سەرکەوتن بۆ هەڵگرانی ئازادییە".