لە شاری دارمستادت ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا

بە سەدان کەس لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دارمستادت کۆبونەوە و هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.

لە ئاهەنگەکەی شاری دارسمتادتی ئەڵمانیا، رێز لە فەرماندە عەگید، ئەندازیاری ١٥ی تەباخ گیرا. زۆر کەس بەشداریان کرد و راگەیەنرا کە ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد ژیانەوەی دووەمە.

زوبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کۆن – مەد و نادر یڵدرم سیاسەتمەداری کورد بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

زوبەیدە زومروت قسەی کرد و وتی، " بەر لە١٥ی تەباخ دەیانگوت کورد نییە. بەڵام هەم بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز و هەم هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد بوون بە سەردەمی ژیانەوە. خاڵێکی وەرچەرخان بووکە گۆڕا بۆ قۆناغێک کە فاشیزم تورک بیریشی لێنەدەکردەوە. ئەنجامدانی تیرۆری دەوڵەتی تورک دوای ١٥ی تەباخ نەبووە رێگر لەبەرانبەر دامەزراندنی سوپا. لەم واتایەدا ١٥ی تەباخ دەژنی ژیانەوەیە. ئێمەی کورد ئەم رۆژە بە تایبەتی پیرۆز دەکەین، گەلەکەمان بە گشتی بەبۆنەی ئەم رۆژەوە لە جیهاندا ناسرا."

زوبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کۆن- مەد راشیگەیاند کە ئەگەر بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ نەبوایە، ئەمڕۆ بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین نەدەبوو و وتی، " ڕۆڵەکانی بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ جارێکی دیکە ئەم بڕیارەیان لە زاپ و گارە سەلمان. بێگۆمان باجەکەی گەورە و گرانە. بەم بۆنەیەوە جەژنی ١٥ی تەباخ پیرۆز بێت."

دواتر گروپی میوزیکی ئازاد بە گۆرانیەکانی لەسەر ١٥ی تەباخ و بە گۆڤەند و دیلان کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.

ف.ق