لە شتۆرتگارت بە دەیان هەزار کەس 'نازییە نوێیە'یە کانیان شەرمەزارکرد

لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا بە دەیان هەزار کەس لە دژی ڕاست ڕەوەکان 'نازییە نوێیەکان' ڕژانە گۆڕەپانەکان.

ڕۆژی شەممە، لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا، گردبوونەوەیەکی گەورە لە دژی ڕاستەوەکان ئەنجام درا و بە پێی وتەی بەرپرسانی پۆلیس ٥٠ هەزار کەس بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

بە هاوپەیمانییەکی بەرفراون سەندیکا، ڕۆشنبیران، بازرگانان، کڵێسا و پارتە سیاسەکان بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون.

دوای ئەوەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نازییە نوێیەکان و بەڕێوەبەرانی (ئەفەدە) ئەوە ئاشکرابووە، کە لەسەر دەرکردن و ناردنەوەی پەنابەران، گفتوگۆکراوە، لە چەندین شار خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژ بەو ڕاستڕەوانە.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'شتۆتگارت نەفرەت لە ئەفەدە دەکات' بەرزکراویەوە و سەندیکاکان، پەنابەران، ڕێکخستنەکانی پەنابەران، داهێنەرانی کلتوری، چالاکوانانی دژە فاشیزم و گەنجانی شتۆتگارتی ناوەندی کۆمەڵگایی دیموکراتیکی کوردی شتۆتگارت و چەندین کەسی تر بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون. لە چالاکیەکەدا ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە، لە لایەن کوردانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکەوە بەرزکرانەوە.

داوای گردبوونەوەکە، نزیکەی ١٠ هەزار کەس  لە شتۆرتگارت بە دروشمی "شەڕ لە دژی فاشیزم" دەسیتیان بە ڕێپێوانکرد.